شێخ جه‌عفه‌ر: گیانی زیاتر له‌ 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌م پاراست

16/10/2020 ژمارەی بینین: 18 جار

به‌رپرسی ئه‌وكاتی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌، له‌ رۆژی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ردا رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ باشوری كه‌ركوك به‌ فه‌رمانی ئه‌و بووه‌و وتیشی: به‌و فه‌رمانه‌م ژیانی زیاتر له‌ 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌م له‌ مردن رزگار كرد.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ رۆژی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ رایگه‌یاند:" له‌پێناو رزگاركردنی ژیانی زیاتر له‌ 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌، فه‌رمانم به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرد، له‌ میحوه‌ره‌كانی باشووری كه‌ركوك بكشێنه‌وه‌.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا رایگه‌یاند "بڕیاری ئێمه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ عیراقییه‌كان ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ ڕێككه‌وتنی وڵاتانی تر هێزه‌كانی عیراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و وتی "زۆرم پێ سه‌یره‌ خیانه‌ت بدرێته‌ پاڵ كوڕی گه‌وره‌ی مام جه‌لال."
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا  وتیشی  "سیاسه‌تی یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ خیانه‌ت بكات و سه‌نگه‌ر چۆڵ بكات، ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی پارتی كردیان له‌ ئاستێكی زۆر نزمدا بوو و به‌رپرسیارانه‌ نه‌بوو، هه‌موو هه‌وڵیان بۆ له‌كه‌داركردنی شكۆی پێشمه‌رگه‌ بوو."
لێدوانه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر، وه‌ك وه‌لامدانه‌وه‌ی په‌یامێكی ئه‌وكاتی مه‌سعود بارزانی بوو، كه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌باشووری كه‌ركوك گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی هه‌ندێ كه‌سی ناو لایه‌نێكی سیاسی.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی