ئەحمەد زرار: هاوسەرۆكانی یەكێتی هەمیشە پشتیوانی كۆمەڵانی خەڵك بوون لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 60 جار

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان لە دوای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیەوە دەستی كردوە بە ئەنجامدانی سەردان و بەسەركردنەوەكان و  لەدرێژەی سەردان و بەسەركردنەوەكانی بۆ سنوری ئیدارەی راپەڕین، سەردانی شاری قەڵادزێ ی كرد و بەڵێنی بەدانیشتوانی سنورەكەدا لەڕێگەی تیمی حكومەت و حزبەوە بەپێی توانا داواكاری دانیشتوانی سنورەكە جێبەجێ بكەن.
ئەحمەد زرار ئەندامی سەكردایەتی یەكێتی ، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (ئێوارە باش ولاتەكەم)ی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند، دیارە لە دوای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە كە كۆنگرەی نوێبوونەوە بوو لە سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتیدا، هاوسەرۆكی یەكێتی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی زنجیرەیەك سەردان و بەسەركردنەوەی بۆ چەند شارو شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان ئەنجانمدا و بەلێنی بە كۆمەڵانی خەڵك دا كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەموو كات داكۆكیكارێكی سەرسەخت دەبێت بۆ دەستەبەركردنی ماف و ئیمتیازیاتەكانی كۆمەڵانی خەڵك چ لە ناو حكومەت و چ لە ناو حیزبە سیاسیەكانیشدا.
سەبارەت بە ڕێكخستنەوەی كاری یەكێتی لە دوای كۆنگرەی چوارەمەوە، ئەحمەد زرار ئاشكرایكرد، بەداخەوە لە دوای كۆنگرەی چوارەمەوە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەمانتوانیوە وەكو پێویست كارەكانمان جێبەجێ بكەین، بەلام لە ئێستادا بە هەوڵ و هیمەتی هەموو كادرێكی یەكێتی كارەكانمان دەست پێدەكەینەوە بۆ خزمەت كردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
وتیشی، سەركردایەتی یەكێتی و بە تایبەتی هاوسەرۆكەكان بە هیچ شێوەیەك لە خەڵك دانەبڕان لە ماوەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی