د. شێخۆ محمد خه‌لیل: پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیان هۆكارە بۆ زیادبوونی توشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

13/10/2020 ژمارەی بینین: 64 جار

هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، له‌ماوه‌ی( 24) كاتژمێری ڕابردوو( 95)توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون،( 5) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا دوو هەزار و( 446 )توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و (485 )نەخۆش لە ژێر چاودێریدان و( 84 )کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دكتۆر شێخۆ محمد خه‌لیل، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی كورد، له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (له‌ ڕۆژئاواوه)‌ له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵك له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڤایرۆسی كۆرۆنایان به‌ جدی وه‌رنه‌گرتووه‌و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ ژماره‌ی توشبووان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو له‌ زیادبوون بكات.
وتیشی، ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی كورد ئاماده‌ی خۆمانیشاداوه‌ بۆ هه‌رهاوكارییه‌ك بۆ توشبوانی كۆرۆناو ژماره‌ی تایبه‌تیشمان هه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن ڕۆژانه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی