د. مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د: ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆسه‌ر هه‌موو جیهان

13/10/2020 ژمارەی بینین: 31 جار

لە رۆژئاوای كوردستان ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ھاووڵاتییان خۆیان ناپارێزن و. پزیشكەكانیش دەڵێن، ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، كارەسات روودەدات.
دكتۆر مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د، دكتۆر له‌ عه‌فرین، له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (له‌ ڕۆژئاواوه)‌ له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆسه‌ر هه‌موو جیهان پێویسته‌ هه‌موو هاوڵاتیان ڕۆشنبیریان له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هه‌بێت و خۆیان بپارێزن به‌تایبه‌ت به‌به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و دووربكه‌ونه‌وه‌ی له‌ شوێنی قه‌ڕه‌باڵخ.
وتیشی، ئه‌م ڤایرۆسه‌ جیاوازه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كانی ترو چه‌ند نیشتانه‌یه‌كی هه‌یه‌ جیاوازتر له‌وانه‌ی تر وه‌ك هه‌ناسه‌ی توندی و كۆكه‌و ئازاری زۆری سه‌رئێشه‌.
دكتۆر مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د، دكتۆر له‌ عه‌فرین، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد،  باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا پابه‌ندبونه‌ به‌ڕینماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی