ساعیدی وەتەن دۆست: مام جەلال توانیبووی كۆكەرەوەی سەرجەم پێكهاتەو بیروبۆچوونەكان بێت
6 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 289 جار
له‌گه‌ڵ ساڵیادی
كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان زنجیره ڕاپۆرت و به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت به ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شێكی بیۆگرافیایی ژیان
و خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاو‌ێتیه‌وه تا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی
كۆماری عێڕاق بڵاو ده‌كاته‌وه .
لەوباریەوە،
ساعیدی وەتەن دۆست، سیاسەتمەداری ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی
لەبەرنامەیەكی تایبەت بەساڵیادی كۆچی دوای سەرۆك مام جەلال، ڕایگەیاند: مام جەلال
لە گۆڕەپانی سیاسی و مەیدانی شەڕ و كێشە و خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەی
خۆنوسین بەشداربووە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت مام جەلال تەجروبەیەكی زۆر و گەورەی
هەبووە و دەیزانی چۆن كار لەگەڵ لایەن و كەس و پێكهاتە جیاوازەكان بكات و كۆیان
بكاتەوە .
وتیشی:
كارێزماو كەسایەتی مام جەلال توانیبووی كۆكەرەوەو چەتری سەرجەم پێكهاتەو
بیروبۆچوونە جیاوازەكان بێت .