سەڵاح مامۆ: كۆچی دوای مام جەلال خەسارەتێكی گەورەبوو لە میللەتی كورد
3 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 121 جار
له‌گه‌ڵ ساڵیادی
كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان زنجیره ڕاپۆرت و به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت به ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شێكی بیۆگرافیایی ژیان
و خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاو‌ێتیه‌وه تا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی
كۆماری عێڕاق بڵاو ده‌كاته‌وه .
لەوبارەیەوە،
سەڵاح مامۆ، نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد لە سوریا، لەمیانی بەشداریكردنی
لەبەرنامەیەكی تایبەت بەساڵیادی كۆچی دوای سەرۆك مام جەلال، ڕایگەیاند: كۆچی دوای
مام جەلال خەسارەتێكی گەورەبوو لە میللەتی كورد و هەرچوارپارچەی كوردستان كەوت
لەبەر ئەوەی مام جەلال ڕۆڵ و كاریگەری زۆری هەبوو لە هەرچوارپارچەی كوردستان .
ئاماژەی
بەوەشكرد: بەداخەوە ئەم دۆخەی ئێستا كوردستانی پێیدا تێدەپەڕێت دەگەڕێتەوە بۆ
نەبوونی مام جەلال لەبەر ئەوەی مام جەلال توانیبووی ئەو قەیران و دۆخە
نەخوازراوانەی ڕوویان دەدا چارەسەریان بكات .