هەڵمەتی لەناوبردن

08/10/2020 ژمارەی بینین: 23 جار

بەرواری (٢٠٢٠/١٠/٦)  بە ئامادەبوونی نوێنەرانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر و تەندروستی قەڵادزێ و ئاسایشی قەڵادزێ و پاسەوانی سنوور و پۆلیسی گومرگی ڕاپەڕین ، لە پێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لیژنەی لەناوبردنی بەڕێوەبەرایەتیمان هەستان بە لەناوبردنی :
١- هێلکە (٣٣٠) کارتۆن ٢-٧٣ کارتۆن بسکیت ٣-١٢٠ کارتۆن ئاوە تەماتەی ٤- ٥ فەردە عەلەفی پەلەوەر و ماسی ٦- ٥٧ کارتۆنی جۆراوجۆر لە یاری پلاستیکی منداڵانی ژەهراوی ٧- ٦٠٠ لیتر شەربەتی لوسی ٨-٥٥٨ کغم هەنگوین ٩- ١٩٢ لیتر خواردنەوەی گازی ١٠- ٣٢٠ کغم لە زگەی پاکەرەوە .. شایەنی باسە
بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەریاتیمان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وتی :  لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٢٠ تەن هێلکەمان دەست بەسەردا گرتووە کە بەنیازبوون بە قاچاغ بیهێنە هەرێمی کوردستان هەروەها زیاتر لە چوار تەن دەرمانمان دەست بەسەردا گرتوە کە بە کەوالێتی کۆنتڕۆڵدا نەهاتووە ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە توانیومانە زیاتر لە ٥٠٠ تەن کەلوپەل و پێداویستی و خۆراک دەستەبەسەردابگرین و بیگەڕێنینەوە بۆ ئێران.

* تێبینی هەندێک لە ماددەکان نەبونە کێشە تەنها لە پشکنین دەرنەچوون.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی