عەبدوڵا حەسەن زادە: مام جەلال لە هەموو بوارەكانی ژیاندا جێ پەنجەی دیار بوو
3 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 217 جار
له‌گه‌ڵ ساڵیادی
كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان زنجیره ڕاپۆرت و به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت به ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شێكی بیۆگرافیایی ژیان
و خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاو‌ێتیه‌وه تا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی
كۆماری عێڕاق بڵاو ده‌كاته‌وه .
مامۆستا
عەبدوڵا حەسەن زادە، دۆست و هاوڕێی سەرۆك مام جەلال، لەمیانی بەشداریكردنی
لەبەرنامەیەكی تایبەت بە ساڵیادی كۆچی دوای سەرۆك مام جەلال، بەرادیۆی دەنگی گەلی
كوردستانی ڕاگەیاند: مام جەلال لە هەموو بوارەكانی ژیاندا نەخشی هەبوو وە جێ
پەنجەی دیار بوو، مام جەلال ئەو كەسە بوو لە مەیدانی سیاسی و دیپلۆماسی و
ڕێكخراوەی و پێشمەرگایەتیدا سوارچاك بوو .
وتیشی:
ئێستا كە مام جەلالمان لەلانەماوە چاكتر
دەزانین نەخش و كاریگەری مام جەلال چەند گرنگ بووە، وە ئەو كێشەو گرفتانەی ئێستا
كوردستان و ناوچەكەی گرتۆتەوە دەگەرێتەوە بۆ غیابی مام جەلال .