سه‌لاح مو‌سا: سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ربوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
6 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 284 جار
له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان زنجیره ڕاپۆرت و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شێكی بیۆگرافیایی ژیان و خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه تا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێڕاق بڵاو ده‌كاته‌وه .
سه‌لاح مو‌سا، چاودێری سیاسی و هاوڕێی سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی له (ڕۆژئاواوه) لهڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ربوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توانیبووی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایدیا و بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان خۆی بگونجێنێت و كه‌سایه‌تییه‌كی دیموكراتخواز بوو .
وتیشی سه‌رۆك مام جه‌لال تاكه سه‌رۆك بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زی به‌ره‌خنه‌گرتن ده‌كرد ئه‌وه‌نده حه‌زی به پێهه‌ڵدان نه‌بوو ، كه ئه‌مه‌ش له‌كه‌م سه‌ركرده له جیهاندا هه‌یه.
سه‌لاح مو‌سا، چاودێری سیاسی و هاوڕێی سه‌رۆك مام جه‌لال، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌میشه سه‌رۆك مام جه‌لال له خه‌می هه‌موو چارچهكانی كوردستاندابوو، ده‌ویست هه‌موو چارچهكانی تری كوردستان به‌مافی ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن.