ئه‌نوه‌ر موسلیم : به كۆچی دوای مام جه‌لال گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستان پیشتوانێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست دا
3 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 102 جار
محێدین شێخ ئالی سكرتێری حزبی یەكێتی دیموكراتی كوردی لە
سوریا لە ساڵیادی ماڵئاوای سەرۆك مام جەلال ڕایگەیاند ، سەرۆك مام جەلال لە ساڵانی
پەنجاكانی سەدەی ڕابردوو كە هاتووەتە سوریا، ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە دامەزراندنی یەكەم
پارتی سیاسی كوردی لە ڕۆژئاڤای كوردستان، وتیشی، سەرۆك مام جەلال كاریزمایەكی گەورە
بوو و پەیوەندییەكی فراوانیشی لەگەڵ كەسایەتییە عەرەبی و جیهانییەكاندا هەبوو.
سه‌باره‌ت به ساڵیادی كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕۆڵ
و پێگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال, له هاوكاريكردنى كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان و په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسی و كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌و پارچه‌یه‌یی كوردستان، ئه‌نوه‌ر
موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، له میانه‌ی به‌شداریكردنی
له به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ڕایگه‌یاند : گه‌لی
ڕۆژئاوای كوردستان هه‌میشه ئه‌وه‌یان له‌به‌ر چاوو بووه گه‌لی كورد كه‌سایه‌تیه‌كی
وه‌ك مام جه‌لالی هه‌یه به تایبه‌تی له پیشتوانیكردنی كوردانی ڕۆژئاوای به‌ڵام به‌داخه‌وه
به كۆچی دوای گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستان پیشتوانێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست دا، كه چه‌ندین
ساڵ هه‌وڵ بۆ ئازادی و ئارامی كوردستان داوه .
وتیشی، چۆن مام جه‌لال ویستویه‌تی له عێڕاق و هه‌رێمی
كوردستان ئاشتی و پێكه‌وه ژیان هه‌بێت، ئاواش له هه‌وڵی داوه ئاشتی له باكووری
كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان هه‌بێت .