ئیبراهیم عەلیزادە: مام جەلال دەورێكی نەتەوەی گرنگی بینیوە لە هەموو قۆناغە جیاوازەكاندا
3 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 163 جار
له‌گه‌ڵ ساڵیادی
كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان زنجیره ڕاپۆرت و به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت به ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال و به‌شێكی بیۆگرافیایی ژیان
و خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاو‌ێتیه‌وه تا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی
كۆماری عێڕاق بڵاو ده‌كاته‌وه .
ئیبراهیم
عەلیزادە سكرتێری حیزبی كۆمەڵە ڕێكخراوی كوردستان حیزبی كۆمەنیستی ئێران لە میانی
بەشداریكردنی لە بەرنامەی (ئێوارە باش ولاتەكەم)ی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان
سەبارەت بە سالیادی سەرۆك مام جەلال و دەور و كاریگەرییەكانی ئەو تێكۆشەرە
رایگەیاند، كەسایەتی مام جەلال لە ڕوداوە سیاسی و وەرچەرخانە مێژوویەكاندا پێمان
دەلێت، كە مام جەلال چۆن كەسێك بوو لە هەر چوار پارچەی كوردستان.
سكرتێری
حیزبی كۆمەڵە ڕێكخراوی كوردستان حیزبی كۆمەنیستی ئێران وتیشی، مام جەلال دەورێكی گرنگی
هەبوو لە نزیكبوونەوەی سەرجەم حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە یەكێتی نیشتیمانی
كوردستانەوە.