عەبدوڵا دەمیرتاش: كۆچی دوای مام جەلال خەسارەت و كۆستێكی گەورەبوو
3 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 144 جار
له‌گه‌ڵ ساڵیادی
كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان زنجیره ڕاپۆرت و به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت به ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شێكی بیۆگرافیایی ژیان
و خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاو‌ێتیه‌وه تا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی
كۆماری عێڕاق بڵاو ده‌كاته‌وه .
عەبدوڵا
دەمیرتاش سەرۆكی پێشووی شارەوانی سوری ئامادە، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی
تایبەتدا بەساڵیادی كۆچی دوای سەرۆك مام جەلال، بەڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی
ڕاگەیاند: مام جەلال ڕۆڵی گەورەو كاریگەری هەبوو لە چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكی
نێوان لایەنەكانی هەرچوارپارچەی كوردستان، وە توانیبووی پەیوەندیەكی بەهێز
دروستبكات .
وتیشی: كۆچی
دوای مام جەلال خەسارەت و كۆستێكی گەورەبوو لە گەلی كورد و هەرچوارپارچەی كوردستان
كەوت .