عەبدولڕەحمان نەجار: یەكدەنگی و یەكڕیزی ماڵی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان زۆر گرنگە
4 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 122 جار
بهرنامهیهكی
نوێی لهڕۆژئاواوه له ڕادیۆی دهنگی گهلی كوردستان تهوهری سهرهكی بهرنامهكه
بریتی بوو له (ئەمەریكا سەرپەرشتیاری دامەزراندنی مەرجەعەتی كوردی دەكات) به میوانداری
(عەبدولڕەحمان نەجار پارێزەر و چاودێری سیاسی) پێشكهش كرا.
عەبدولڕەحمان
نەجار پارێزەر و چاودێری سیاسی لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ( لە ڕۆژئاواوە)
لە ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند، مەرجەعیەتی كوردی ئایدۆلۆژیایەكی
ئیسلامیە و دەبێت لە مەجلیسی كوردی یان دەستەی كوردی ڕۆڵی هەبێت.
سەبارەت بە
گرنگی یەك هەڵوێستی و یەك دەنگی لایەنە سیاسیە كوردیەكان لە رۆژئاوای كوردستان،
عەبدولڕەحمان نەجار ئاشكرایكرد، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی ڕۆژئاوای
كوردستان یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بن لە بەرامبەر مافەكانیان و لە بەرامبەر ئەو
داگیركاریانەی كە بەرامبەریان دەكرێت.
وتیشی، پێویستە
نەك هەر لایەنە سیاسیەكانی ڕۆژئاوا، بەڵكو دەبێت لە هەموو دەستەیەك و لە هەموو
بنكەیەكی كوردی یەكڕیزی و یەكدەنگی بوونی هەبێت، لەبەر ئەوەی سەربەخۆی و ئازادی زیاتر ببێت لە
رۆژئاوای كوردستان.
عەبدولڕەحمان نەجار ڕوونیشیكردووە، دەبێت ئەو ولاتانەی كە ئامانجی سەرەكیان
پاراستنی مافەكانی مرۆڤە، سزای ئەو وڵاتانەی بدەن و بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نەبن
بەرامبەر ئەو وڵاتانەی كە ئامانجیان لەشكركێشی و داگیركارییە.