هۆشەنگ دەروێش: یەكدەنگی لایەنە سیاسیەكان لەڕۆژئاوای كوردستان گرنگە
4 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 140 جار
لایه‌نه‌كانی
رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر مه‌رجه‌عی كوردی،
كه له 40 كه‌س پێكهاتووه و شه‌ش خاڵی دیكه رێككه‌وتن.
سه‌ما به‌كداش،
گوته‌بێژی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دانوستانه‌كان رایگه‌یاند،
پارتی یه‌كێتی دیموكراتی و ئه‌نه‌كه‌سه له‌سه‌ر ناوی مه‌رجه‌عی سیاسی رێككه‌وتوون
و ناوی ده‌كه‌ن به مه‌رجه‌عی باڵای كورد.
راشیگه‌یاند،
ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ رێككه‌وتوون، كه په‌یوه‌سته به ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
مه‌رجعه باڵایه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی، عه‌فرین و گرێ سپی و ھه‌روه‌ها
له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی كورد له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و چۆنیه‌تی پاراستنی
ده‌ستكه‌وته‌كان و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان و دانانی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆیی رێككه‌وتوون.
لەبارەی
دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و یەكڕیزی لایەنەكان، هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجومەنی
سوریای دیموكرات لەشاری سلێمانی، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی بەیانیت باش
وڵاتەكەم، بەڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: یەكدەنگی و یەكڕیزی كورد
لەڕۆژئاوای كوردستان زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی هەر كێشەیەك لە سوریا و ڕۆژئاوای
كوردستان هەبێت گەر لایەنە كوردیەكان یەكدەنگ بن دەتوانن دەستكەوتی زیاتر بەدەست
بێنن و بەبەهێزتر بچنە دانوستانەكان بۆ چارەسەری كیشەی سوریا .
ئاماژەی
بەوەشكرد: لەئێستادا لایەنە سیاسیە كوردیەكان كاردەكەن بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم هێزە
كوردیەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی ڕێككەوتنێكدا كۆبكرێنەوە بۆ
ئەوەی كە كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر بەهێزبكەن وە داواكاریەكانیان باشتر و
بەهێزتر بكەن، لەبەر ئەوەی وەك دەزانرێت لایەنە سیاسیەكان پیێكەوەو بە یەكڕیزی زیاتر
دەتوانن داواكاری و مافەكانیان بەدەستبێنن .