فەوزی ديلبر : هه‌تا كاندیدی كورد لە ئەنجومەنی بیانییەكان هه‌بێت ده‌توانرێت باشتر كار له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد بكرێت
4 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 153 جار
به‌رنامه‌یه‌كی نوێی له‌ڕۆژئاواوه له ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی
كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه بریتی بوو له (هەڵبژاردن لەشاری بونی ئەڵمانیا
و بەشداری كردنی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه) به میوانداری
(فەوزی ديلبر كانديدى دەرچوو بۆ ئه‌ندامی ئەنجومەنی بیانییەكان له شاری بوونی ئه‌ڵمانیا)
و (مامۆستا عیماد نەعسان وته‌بێژی لیستی كه‌وا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی بیاینهكان
له شاری بوونی ئه‌ڵمانیا) پێشكه‌ش كرا .
له به‌رنامه‌كه‌دا فەوزی ديلبر كانديدى دەرچوو بۆ ئه‌ندامی
ئەنجومەنی بیانییەكانی له شاری بوونی ئه‌ڵمانیا، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌كه
ڕایگه‌یاند : كاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌ده‌ره له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان
چونكه ئه‌وه‌ی تر تایبه‌ته پرسی په‌نابه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه غه‌یره ئه‌ڵمانین
.
له به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌و كانديدى دەرچوو بۆ
ئه‌ندامی ئەنجومەنی بیانییەكانی له شاری بوونی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش
كرد، هه‌تا له ئه‌نجومه‌نه‌كه كه‌سی كورد زیاتر بێت ئه‌وه‌نده ده‌توانرێت كار
له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد له‌و پارێزگایه و ته‌نانه‌ت له ئه‌ڵمانیاش بكرێت .
فەوزی ديلبر وتیشی، ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شدار
بوون و كاندیده‌كانیش كه‌سانی بیانین و غه‌یره ئه‌ڵمانین .
به‌رنامه‌ی له ڕۆژئاواوه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیۆی
ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕۆژانی دوو شه‌ممه كاتژمێر (2) و (15) خولهك هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر
ته‌وه‌رێكی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و، پرسه گه‌رمه‌كانی ڕۆژی رۆژئاوای
كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت .