عیماد نەعسان: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەنجومەنی بیانییەكان له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چوو

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 105 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی له‌ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌ بریتی بوو له‌ (هەڵبژاردن لەشاری بونی ئەڵمانیا و بەشداری كردنی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه‌) به‌ میوانداری (فەوزی ديلبر كانديدى دەرچوو بۆ ئه‌ندامی ئەنجومەنی بیانییەكان له‌ شاری بوونی ئه‌ڵمانیا) و (مامۆستا عیماد نەعسان وته‌بێژی لیستی كه‌وا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی بیاینه‌كان له‌ شاری بوونی ئه‌ڵمانیا) پێشكه‌ش كرا .
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا مامۆستا عیماد نەعسان وته‌بێژی لیستی كه‌وا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی بیاینه‌كان له‌ شاری بوونی ئه‌ڵمانیا، سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌كه‌ ڕایگه‌یاند : هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چوو، ده‌نگده‌رێكی زۆری كوردی ڕۆژئاوای كوردستانیش به‌شداری پڕۆسه‌كه‌یان كرد.
سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ وته‌بێژی لیستی كه‌وا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی بیاینه‌كان له‌ شاری بوونی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، تا كاندیدی كورد سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت وببێته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌وا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوردانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیایه‌.
به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ كاتژمێر (2) و (15) خوله‌ك هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و، پرسه‌ گه‌رمه‌كانی ڕۆژی رۆژئاوای كوردستان پێشكه‌ش  ده‌كرێت .   

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی