خه‌لیل یابه‌ : هونه‌ری كوردی هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌ شۆڕش و هه‌میشه‌ هونه‌ر له‌گه‌ڵ قوربانیدانی گه‌لی كوردا بووه‌

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 58 جار

به‌رنامه‌ی سیڤی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیوی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ هه‌موو رۆژانی شه‌ممه‌ كاتژمیر 2 و 15 خوله‌ك و چوارشه‌مه‌ كاتژمێر 11 و 15 خوله‌ك له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ میواندای كه‌سانی هونه‌ری و سیاسی و ئه‌ده‌بی له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس نه‌ژاد نه‌جیب ئاماده‌ و پێشكه‌ش ده‌كرێت .
بەرنامەیەكی نوێی سیڤی (CV) ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان بە میوانداری خه‌لیل یابه‌ هونه‌رمه‌ند پێشكەشكرا، لە بەرنامەكەدا خه‌لیل یابه‌ هونه‌رمه‌ند تیشیكی خستەسەر بەشێك لە وێستگەكانی ژیانی خۆی و هەروەها باسی به‌رهه‌م و كاره‌كانی له‌ بواری هونه‌ردا كرد .
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا، خه‌لیل یابه‌ هونه‌رمه‌ند، ڕایگه‌یاند : له‌ ساڵی (1938) له‌ شارۆچكه‌ی  گوێری خۆشه‌ویست له‌ دایك بووم و قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تاییم له‌ شارۆچكه‌ی گوێڕ خوێندوه‌ و، ئاماده‌ی له‌شاری هه‌ولێر و، خانه‌ی ماۆستایانم له‌شاری موسڵ ته‌واو كردوه‌، له‌ ساڵی 1971ه‌وه‌ به‌ یه‌كجاری چومه‌ته‌ ناودنیای هونه‌ر و شانۆ و نواندن و دراما تا ئێستاش به‌رده‌وام، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداری سه‌دان كاری نواندنم له‌ دارما و شانۆ و فیلم وكورته‌ فیلمدا كرادوه‌ .
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد ، به‌ ده‌ر له‌ كاری هونه‌ری ونواندن له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ من وه‌رزشه‌وان بووم دوو جار بووم به‌ پاڵه‌وانی له‌ش جوانی .
له‌ كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا خه‌لیل یابه‌ وتیشی، هونه‌ری كوردی چه‌ندین قۆناغی بڕیوه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ساڵانی 1970كان بۆ ساڵی 1980كان و تا 90ه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو قۆناغێكی زۆر هه‌سیتار بوو، هونه‌ری كوردی هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌ شۆڕش و هه‌میشه‌ له‌ هونه‌ر له‌گه‌ڵ قوربانی دانی گه‌لی كوردا بووه‌ . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی