ئومێد ئەحمەد: بەراورد بە چەند مانگی رابردوو كارەبای نیشتمانی لەهەرێم زیادیكردوە‌

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 63 جار

بەراورد بە چەند مانگی رابردوو كارەبای نیشتمانی لەهەرێمی كوردستان زیادیكردوە‌و  ڕۆژانە 20 بۆ 21 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم، ئاشكرایكرد: بەهۆی ئەنجامدانی چاكسازی لە تۆڕەكانی كارەبا و خەرجكردنی بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ وێستگەكانی كارەبا و زیادكردنی غازی سروشتی كۆرمۆر و خورمەڵە و دانانی وێستگەی غازی خەبات، ڕەوشی كارەبا بەراورد بە ڕابردوو زۆر باش بووە‌و ئێستا ڕۆژانە ٢٠  بۆ ٢١ كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی كوردستان، بەڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لەئێستادا ڕەوشی كارەبا گەر بەراوردی بكەین بە ڕەوشی دارایی، لە ئاستێكی باشدایە، ئەگەر چی لە ئاستی تموحی وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نیە، لەبەر ئەوەی پلان و بەرنامەكانی وەزارەتمان بە ئاڕاستەی ئەوەیەی كە كاتژمێرەكانی كارەبا بگەیەنیننە 24 كاتژمێر، وەهەروەها ئاستی خزمەتگوزاریەكان بە شێوەیەكی زۆر باش بەرزبكەینەوە .
ئاماژەی بەوەشكرد: كێشە ڕوودەدات لە وێستگەكانی كارەبادا، بەڵام خۆشبەختانە هەوڵمانداوە بۆ ئەوەی كە كەێشەكانی كارەبا بەو ئالیاتەی لەبەردەستماندایە چارەسەر بكەین و كاتژمێری زیاتر كارەبا بۆ هاوڵاتیان فەراهەم بكەین .
ڕونیشكردەوە، بە چەند قۆناغێك پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان زیادیكردوە لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە ٨٥٠ مێگاوات كارەبا دابینكراوە، ئێستاش بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٧٠٠ مێگاوات، ئەوەش سەعاتەكانی پێدانی كارەبا زیاتر دەكات

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی