عەبدولواحید حاجی:له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ین له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 59 جار

یەكێتی مامۆستایان داوادەكات چاوخشاندنەوە بكرێت بە بڕیاری دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی سیستمی ئه‌لیكترۆنی ، سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند پێشتر لە كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا پڕۆژەی جێگرەوەیان بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ پێشكەشكردووە و ئەوەی بەلایانەوە گرنگە ئەوەیە كە پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی دروست دەست پێ بكاتەوە.
مەترسی خۆشی نیشاندا لەوەی خوێندنی ئۆنلاین نەتوانێت ئامانجەكەی بە تەواوی بپێكێت، جگە لەوەی لەو شێوازەی خوێندندا پڕۆسەكە تەنها خوێندن دەبێت و پەروەردە پشتگوێ دەخرێت.
عەبدولواحید حاجی سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند, پێویسته‌ حكومەت خەمی جدی بخوات و مووچە لە كات و ساتی خۆیدا بدرێت و بەوەش گرفت بۆ ئەوان و بۆ پڕۆسەی پەروەردەش دروست نەكات.
وتیشی، پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ پڕۆسه‌یه‌كی گشتگیره‌ بۆیه‌پێویسته‌ زۆر به‌باشی و ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌بچێت، ئێمه‌ وه‌ك یه‌كیتی مامۆستایان، پێمانباشه‌ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و میكانیزمێكی نوێی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێته‌به‌ر له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، چونكه‌ هیچ كاتێك سیستمی ئۆلاین و ئه‌لیكترۆنی ناتوانن ببنه‌ جێگره‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێند.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی