كورده‌ هاشم جیهاز: لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد دروست بووه، ‌بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 55 جار

ئه‌مڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ستراتیژییەتی بودجە دەچێتە بەغدا.
چوونی ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی عێراق، دەبێت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بچێتە پەرلەمانی عێراق بۆئەوەی پەرلەمان تاوەکو کۆتایی ساڵ دەنگی لەسەر بدات و پەسندی بکات.
كورده‌ هاشم جیهاز. ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق، له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد زۆربوون و پێویستیان به‌وه‌بوو چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تیان بۆ بدۆزرێته‌وه، ‌ هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م بنامایه‌ش بوو وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوبادتاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدادی كردووه‌ ئاماده‌ی خۆیان نیشاندا بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌هه‌یه‌ .
وتیشی، خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئێستادا لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد دروست بووه، ‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان،  به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی وه‌ك ده‌روازه‌سنورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ و نه‌وت و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی