مه‌جید ساڵح : هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پۆست بڵاوبكاته‌وه‌ به‌ڵام نابێت به‌ ڕۆژنامه‌نوس

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 36 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی ( ميديا ) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ میوانداری ( مه‌جید ساڵح، ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان ) و (دكتۆر سامان فه‌زی، مامۆستای زانكۆ وپسپۆڕی ڕاگه‌یاندن ) پێشكه‌ش كرا . كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی میدیا بریتی بوو له‌ (چۆن سۆشیال میدیا له‌هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخرێته‌وه‌؟، چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی) .
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا مه‌جید ساڵح، ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند : له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ سۆشیال میدیا له‌ هه‌رێمی  كوردستان ئاماده‌بكرێت به‌ڵام دوات به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌شێكی زۆری نوسه‌ران و شاره‌زایانی بواری میدیا پڕۆژه‌ یاساكه‌ ڕاگیراوه ‌تا كاتێكی كه‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ چه‌ندین پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن و شارزه‌ازی بواره‌كه‌دا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت .
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌و ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وانه‌ی پسپۆڕی میدیا به‌ هه‌ڵه‌ وشه‌ی سۆشیال میدیایان هێناوه‌ته‌ ناو ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژنامه‌وانی كوردیه‌وه، خۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناچنه‌ چوارچێوه‌ی میدیاوه‌.
مه‌جید ساڵح وتیشی، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵ و بابه‌ت و بۆچوونی خۆی بنوسێت و بڵاوو بكاته‌وه‌ به‌ڵام نابێت به‌ ڕۆژنامه‌نوس و میدیاكار.
به‌رنامه‌ی ( ميديا ) به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕۆژانی شه‌ممه‌ كاتژمێر (12) و (15) خوله‌ك و، له‌ دوای سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (12) و، هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی تایپه‌یت به‌ پرسه‌كانی میدیا له‌ هه‌رێمی كوردستان وعێڕاق و جیهان‌ له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس ( هێرش جه‌مال )ه‌وه‌ پێشكه‌ش  ده‌كرێت . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی