د. سامان فه‌وزی : به‌شێكی هاوڵاتیان سۆشیال میدیا بۆ شكاندنی یه‌كتر به‌كارده‌هێنن

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 33 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی ( ميديا ) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ میوانداری ( مه‌جید ساڵح، ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان ) و (دكتۆر سامان فه‌زی، مامۆستای زانكۆ وپسپۆڕی ڕاگه‌یاندن ) پێشكه‌ش كرا . كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی میدیا بریتی بوو له‌ (چۆن سۆشیال میدیا له‌هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخرێته‌وه‌؟، چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی) .
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا دكتۆر سامان فەو‌زی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند : چه‌مكی سۆشیال میدیا له‌ دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نته‌رنێت ئه‌م چه‌مكه‌ له‌ جیهاندا بڵاوبویه‌وه‌ .
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌و مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌تا ڕاگه‌یاندن له‌ ڕۆژگای كاغه‌زه‌وه‌ بووه‌، دواتر دروست بوونی ڕادیۆ گۆڕانكاری له‌ ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامدا و دواتریش دروست بوونی ته‌له‌فیزیۆن وای كرد ڕاگه‌یاندن بچێته‌ قۆناغێكی نوێوه‌، و دواتیش كه‌ ئه‌نته‌رنێت بڵاوبویه‌وه‌ ڕاگه‌یاندن چووه ‌قۆناغێكی نوێوه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن سۆسیال میدیا یان میدیای نوێ،له‌ ئێستادا جۆرێكی تر له‌ ڕاگه‌یاندن هه‌یه‌، كه‌ ئه‌ویش به‌ ڕاگه‌یاندنی ڕووناكی ناسراوه‌ كه‌ جۆڕێك له‌ پیشاندانه‌ له‌ ڕووی بینا و باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌كان .
له‌ كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا، دكتۆر سامان فەو‌زی وتیشی، له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی هاوڵاتیان به‌داخه‌وه‌ سۆشیال میدیا بۆ شكاندنی یه‌كتر به‌كار ده‌هێنن كه‌ ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی باش نیه‌ .
به‌رنامه‌ی ( ميديا ) به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕۆژانی شه‌ممه‌ كاتژمێر (12) و (15) خوله‌ك و، له‌ دوای سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (12) و، هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی تایپه‌یت به‌ پرسه‌كانی میدیا له‌ هه‌رێمی كوردستان وعێڕاق و جیهان‌ له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس ( هێرش جه‌مال )ه‌وه‌ پێشكه‌ش  ده‌كرێت . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی