جوان یونس ڕۆژبەیانی: فرەبازنەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا زەرەر بە كورد دەگەیەنێت

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 49 جار

لێدوانەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە، كە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی دیاریكردووە، جیاوازن.
لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق و دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان، جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەروەی ئیدارەی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی فۆكەس، بەڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: جارێ دیار نیە هەڵبژاردن دەكرێت یاخود نا، چونكە ڕێكارەكانی زۆر زۆرن، تاكو ئێستا هیچ ڕێكارێك نەگیراوەتەبەر، بەڵام ئەو پێشنیارانەی كە دەكرێت و ئەو پاشكۆیەی كە لەناو یاسای هەڵبژاردندا هەیە هێشتا جێگیر نەكراوە، پێشنیارەكان هەمووی بەزەرەری ناوچە كوردستانیەكان دەشكێتەوە كە ئەو بازنانەی دایان ناوە لە ناحیە و قەزاو پارێزگاكانی ئەو ناوچانە، ئێمە لە گفتوگۆداین لە گەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەتایبەت لیژنەی یاسایی كە ئەوان لەسەر خەتن بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتەو داوایان كردووە كە ڕێژەی هاوڵاتیان لەو ناوچانە بەدەستیان بگات، چونكە حەسەب ڕێژەی هاوڵاتیان لەوناوچانە بازنەكانی هەڵبژاردن دیاری دەكرێت ئێمە داوامان كردووە كە هیچ نەبێت كە هەر پارێزگای بازنەیەك بێت نەك هەر پارێزگایەك بیكەن بە (دوو – سێ) بازنە، چونكە بەو شێوەیە زەرەر لە دەنگ و ڕێژەی  كورد دەدەن لەو ناوچانە .
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو لایەنە سیاسیەكان ئاگاداری ئەو دۆخەن و كاردەكەن بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە، ئێمەش وەكو پەرلەمانی كوردستان جەخت لە لایەنە سیاسیەكان دەكەینەوە بەبێ جیاوازی كاری جیدی بكەن بۆ ئەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان بەزەرەری كورد هەموارنەكرێتەوە .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی