ئازاد تۆفیق: 21 ساڵ پێش ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری بوون به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ركرد

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 54 جار

پارێزگاری هەڵەبجە به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق  له‌ فڕاكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی شارەكە سێ‌ یاداشتی ئاڕاستەی حكومەتەكانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كورد لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كرد و تێیدا داوای كردووە مامەڵەی ئیداری لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بكرێت ، چونكە هەڵەبجە بەناسنامەی هەموو قوربانی و تراجیدیاكانی عیراق و هەرێمی كوردستانه‌ و ئەركی هەمووانە بەدەم بڕیارە یاسایی و دەستوورییەكانەوە بێن، پارێزگای هەڵەبجە لەیاداشتەكاندا داوای چارەسەر كردنی گرفتە ئیدارییەكان و كردنەوەی مەرزەكان و  فەرمانگە فیدراڵیەكان و قەرەبووكردنەوەی ماددی و مەعنەوی هەڵەبجە و چەندین بابەتی تری  كردووە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی ( به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م ) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی پارێزگاه‌ وناوه‌ڕۆكی ئه‌و سێ‌ یاداشته‌ی كه‌ ئاڕاستەی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ حكومه‌ته‌كانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كورد لە فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كرد ڕایگه‌یاند : 21 ساڵ پێش ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری بوون به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ركردوه،چونكه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌ێكیه‌ له‌و ناوچانه‌ی نه‌ك هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق بگره‌ جیهان ناوێكی گه‌وره‌یه‌ و، له‌ پێناوقه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی قوربانی و شه‌هیدانی ئه‌وشاره‌، له‌ قه‌زاوه‌ بكرێت به‌ پارێزگا .
وتیشی، حكومه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق، به‌ هیچ شێویه‌ك مامه‌ڵه‌ی ئیداری له‌ گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ناكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ ئیداره‌ی شاره‌كه‌ دروست كردوه‌ .   
وتیشی، له‌ یه‌كێك له‌و سێ یاداشته‌كه‌دا ئێمه‌ داوامان له‌ فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان كردوه‌، كه‌ به‌ هاوكاری فڕاكسیۆنه‌كانی تری په‌رله‌مانی عێڕاق كێشه‌ ئیداریه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت .
وتیشی، له‌ دوو یاداشته‌كه‌ی تردا كه‌ ئاڕاسته‌ی حكومه‌ته‌كانی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، داوای  پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریه‌ گشته‌كانمان كردوه‌، داوای كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ گشته‌كانمان كردوه‌ . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی