رێبوار عه‌بدولڕه‌حمان : لێكتێگه‌یشتنی فڕاكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، چه‌ندین پڕۆژه‌ یاسای په‌سه‌ند دەکات

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 59 جار

هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی نيشتمانى كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كه‌ن ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیه‌ هه‌یه‌، به‌ ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان په‌سه‌ند بكرێت .
له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی ( به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م ) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، رێبوار عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند : فڕاكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی دوو فڕاكسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و كاری پێكه‌وه‌یان ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌توانپێكه‌وه‌ی ببنه‌هۆی چاودێرێكی باش به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌.
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا، رێبوار عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشت له‌ نێوان فڕاكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند :  هه‌میشه‌ پێویسته‌ ئه‌و دوو فڕاكسیۆنه‌ كاری پێكه‌وه‌ی بكه‌ن چونكه‌ كاریپێكه‌وه‌یان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پڕۆژه‌ی باش و گرنگ پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان .
هه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد،  كه‌ پێویسته‌ فڕاكسیۆنه‌كانی تری په‌رله‌مانی كوردستان هاوشێوه‌ی فڕاكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، هه‌ولێ كاری پێكه‌وه‌یی بده‌ن .
به‌ كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا، ڕاشیگه‌یاند: به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكتێگه‌یشته‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ یاسا كه‌ ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه‌، په‌سه‌ند ده‌كرێت .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی