حه‌سه‌ن ئاڵی : به‌شێكی زۆری پۆسته‌ باڵاكانی کورد له‌ حكومه‌تی عێڕاق پڕنەکراونەتەوە

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 48 جار

حكومه‌تی عێڕاق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فای كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاق، نزیکەی شەش هەزار پۆستی حکومی لە عێراق دابه‌شده‌كاته‌وه‌ و، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانیش کەمتر 10%ـی پۆستەکانی عێراق لەلایەن کوردەوە بەڕێوەدەبرێن و، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێڕاقیش ده‌ڵێت، هاوسه‌نگی له‌ پۆسته‌كان له‌ نێوان پێكهاته‌كانی عێڕاق به‌ گرنگ ده‌زانێت و، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ پێویسته‌ كورد ته‌نها چاوی له‌ پۆسته‌ وزاریه‌كان نه‌بێت .
حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له‌ فڕاكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ و، پشكی كورد له‌و پۆستانه‌دا، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی ( به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م ) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ڕایگه‌یاند :  به‌داخه‌وه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و پۆستانه‌ كه‌ له‌ بریكاری وه‌زیری و به‌ڕێوبه‌ری گشتی و ڕاوێژكار و چه‌ندین پۆستی تری باڵا كه‌ پشكی كورد، له‌ لایه‌ن كورده‌وه‌ به‌ڕیوه‌‌نابرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ وه‌فدی دانوساندنكاری هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ندی گرنگی به‌ پۆسته‌ وه‌زاریه‌كان ده‌دات كه‌متر گرنگی به‌و پۆستانه‌ ده‌دات.
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌ی به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان حه‌سه‌ن ئاڵی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كورد ده‌توانێت ئه‌و پۆستانه‌ وه‌ربگرێت و،كه‌ چه‌ندین سودی گرنگی به‌ كورد ده‌گه‌یه‌نێت چونكه ‌به‌شێكی پۆسته‌كان له‌ وه‌زاره‌ته‌ سیادیه‌كانه‌  .
له‌ كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له‌ فڕاكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، وتیشی، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاری بوونی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ئێمه‌ داوامان له‌ لایه‌ سیاسه‌كان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، كه‌ ڕێك بكه‌ن و ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ و پشكی كورده‌ یه‌كلای بكه‌نه‌وه‌ بۆی پێشكه‌شی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێڕاق بكرێت .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی