حه‌سیبه‌ سه‌عید: تەنها له‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی چاكسازی هه‌ولێر (1100) هاوڵاتی عه‌ره‌ب به‌ ماده‌ی تیرۆر سزادراون

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 65 جار

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له‌ مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بارودۆخی چاكسازیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ناجێگریه‌ و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر هۆڵه‌كان هه‌یه‌ و، تەنها له‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی چاكسازی هه‌ولێر (1100) هاوڵاتی عه‌ره‌ب به‌ ماده‌ی تیرۆر سزادارون .
حه‌سیبه‌ سه‌عید ئیبراهیم ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له‌ مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ دۆخی زیندانیان و چاكسازیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان وكێشه‌ و گرفته‌كانیان، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م ) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ڕایگه‌یاند :  له‌ ڕووی پێوه‌ری زانیسته‌ جیهانیه‌كان، چاكسازیه‌كان له‌ هه‌ر وڵاتێك بریتیه‌ له‌ ڕاهێنانه‌وه‌ی سزاداروان و دروست كردنی تاكێكی ته‌ندروست و به‌رهه‌مهێنان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ییان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام له‌ ناو ئه‌و چاكسازیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌متر ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌بینرێت، چونكه‌ تاوانبار هه‌بووه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌ی ته‌واو كردوه‌ به‌ڵامدووباره‌ له‌سه‌ر هه‌مان تاوان ده‌ستگیر كراوه‌ته‌وه‌ .
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له‌ مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، وتیشی، چاكسازیه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی له‌سه‌ر پێوه‌ری ستانداردی جیهانی دروست كراوه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتنی جیهان هه‌یه‌.،
 له‌ كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا، حه‌سیبه‌ سه‌عید ئیبراهیم ئاماژه‌ی بۆ  ئه‌وه‌ش كرد، به‌ڵام زیندانه‌كان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی بچوكی هۆڵه‌كانی، بۆ نمونه‌ ده‌بێت هه‌ر هۆڵێكی گه‌وره‌ جێگای (900) زیندانری كراو ببێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان هۆڵه‌كان ده‌بینیت كه‌ دوو جار و سێ جار زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ زیندانی كراوی تیدایه‌ .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی