موزه‌ین گونه‌یش: ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په‌ له‌ توركیا‌ به‌رده‌وامه‌

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 42 جار

سلێمانی سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا 94 سەرۆك شارەوانی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە.
ده‌شڵێت ، "كۆی ئەو سزایانەی لەلایەن دادگاكانەوە لە پلەی یەكەمدا دەرهەق بە 63 سەرۆك شارەوانی لەوانەی لە ماوەی ساڵانی 2014 و 2019 دورخراونەتەوە دراوە گەیشتووەتە 628 ساڵ و 908 مانگ و 323 ڕۆژ".
موزه‌ین گونه‌یش، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (ئێواره‌باش وڵاته‌كه‌م)  له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌رده‌وامه‌وه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ ساڵه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) له‌ زینداندایه‌و چاره‌نوسی به‌نادیار ماوه‌ته‌وه‌ .
وتیشی، ئامانجی توركیا له‌ ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان و په‌ڕله‌مانتاران  و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په‌، بۆ سڕینه‌وه‌ی كورده‌ له‌ باكوری كوردستان، ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ده‌په‌ چه‌ندجارێك ئاماده‌یی نیشانداوه‌ بۆ ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی