عەمید حسێن فەیزوڵا: لەهەرشوێنێك پێویست بكات ئێمە خزمەت دەكەین

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 97 جار

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی و به‌ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و به‌رپرسارێتیه‌ی سه‌رشانی، ڕۆژانه‌ و له‌ به‌رنامه‌كانی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م و ئێواره‌ باش وڵاته‌كه‌م)، هه‌ر جاره‌ و كار و چالاكی قه‌زایه‌ك یان ناحێیه‌ك یان به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و له‌ به‌رنامه‌ی بایانیت باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕۆژی 17-9-2020، كار و پڕۆژه‌كانی تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی بڵاوكرایەوە‌.
لەوبارەیەوە، عەمید حسێن فەیزوڵا، لێپرسراوی تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی بەیانیت باش وڵاتەكەم، بەڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا و لەكاتی كەرەنتینە ئێمە وەكو تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی بەهەماهەنگی لیژنەی ئەمنی سلێمانی بەردەوام لە ئەركدابووین و بەشێوەیەكی گشتی چاودێری شەقام و ڕێگەوبانەكانی شارمان دەكرد .
ئاماژەی بەوەشكرد: لەهەرشوێنێك پێویست بكات ئێمە ئامادەیمان هەیە و خزمەتی هاوڵاتیانی خۆمان دەكەین، وتیشی: لەكاتی كەوتنەوەی ئاگر لە شاخەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی سەختی شوێنەكانەوە برایانمان لە بەرگری شارستانی نەیان دەتوانی بچنە ئەو جێگایانە بۆیە ئێمە خۆشبەختانە توانیمان كۆنتڕۆڵی ئەو ڕووداوانە بكەین .
وتیشی: بەهۆی ئەو قەیرانە ئابووریەی ڕووی لەعێراق و هەرێمی كوردستان كردووە ئێمەش ڕووبەڕووی گرفت بووینەتەوە، چونكە تێچووی فڕۆكە تێچوویەكی كەم نیە بەڵكو زۆرە، بەڵام توانیومانە لە كار و خزمەتەكانمان بەهاوڵاتیان بەردەوامبین .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی