ئەمین بەکر: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، پێویستی بە کۆدەنگی لایەنە سیاسیەکانە

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 56 جار

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ڕۆژی (٦/٦/٢٠٢١) وەک وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریکردووە، ئەمەش گفتوگۆ و مشتومڕی لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق دروستکردووە.
ئەمین بەکر محەمەد ڕاوێژکار لە نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی (ئێوارەباش وڵاتەکەم) لە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ڕایگەیاند: بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بریتین لە گرفتە سیاسی و تەکنیکیەکان، کە بوونەتە ڕێگر لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختە، چونکە پێوسیتە لایەنە سیاسیەکان ڕازی بن بە هەڵبژاردنی پێشوەختە و لەپەڕلەمانیش دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژرادنەکە بدرێت.
هەر لە درێژەی گفتوگۆکانیدا لە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ئەمین بەکر، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: چەند یاسایەکی گرنگ هەیە، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە هەڵبژاردنەوە، بۆیە پێویستە ئەو یاسایانە جێبەجێ بکرێت، وەهەروەها دەبێت کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارە تەکنیکیەکانی تەواو بکات بۆ ئەوەی کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردن نەمێنێت.
وتیشی: یەکێک لە بەڵێنەکانی حکومەتەکەی مستەفا کازمی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو لە عێراق، بۆیە (٦/٦/٢٠٢١) ی وەک وادەی هەڵبژاردن دیاریکرد، بەڵام دەبێت یاسای هەڵبژاردنی پێشوەختە بێتە پەڕلەمانی عێراق و دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی