محه‌مه‌د ئه‌مین شێروانی: یه‌كیتی به‌كرداری ده‌ستی كردووه‌ به‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 78 جار

یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌دوای كۆنگره‌ی نوێبونه‌وه،‌ له‌ ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كات، ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ڤاڵ لاهورشێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه،‌ كه‌ كۆڵناده‌ین تا گوزره‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان چاك نه‌كه‌ین. 
مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین شێروانی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، ‌دوای كۆنگره‌ی چواری یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان به‌چه‌ندمانگێك خه‌رێكی په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كیتی بووین و له‌دوای ئه‌وه‌ یه‌كیتی به‌كردار ده‌ستی كردووه‌ به‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاڕاده‌یه‌كی زۆر ڕێگربوو له‌ خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان .
وتیشی، یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌ حكومه‌تدا هه‌وڵویستی دیارو ڕوون بووه‌و هیچ كات له‌گه‌ڵ بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ . 
مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین شێروانی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد،به‌داخه‌وه‌ ڕێكنه‌وكه‌وتنی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌سه‌ر بودجه‌و شایسته‌داراییه‌كانی بارگرانییه‌كی زۆرری بۆ موچه‌ی خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه‌ 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی