سەركەوت محەمەد: یه‌كیتی له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هیزه‌ سیاسیه‌كان له‌ كوردستان

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 48 جار

هه‌ڤاڵ دكتۆر سۆران جەمال تاهیر, ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وهه‌ڤاڵ  سەركەوت محەمەد غەفور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لەگەڵ دوو په‌ڕله‌مانتاری بەریتانیا كۆبوونەوە كە پێكهاتبوون لە ڕۆبەرت هالفۆن، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و گاری كێنت، سەرۆكی گرووپەكە.
لەو كۆبوونەوەیەدا تیشك خرایە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسیەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە، بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی گەلی كورد و بەریتانیا بەگرنگیەوە باسی لێوەكرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەكانی هەردوولا بەتایبەت لە بوارەكانی تەندروستی و پەروەردەو ئاسایش.
سەركەوت محەمەد غەفور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە له‌ميانه‌ى به‌شدارى كردنى له‌ به‌رنامه‌ى (به‌يانى باش وڵاته‌كه‌م ) له‌ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند , له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا  باس لەو ئاڵنگاریانە كرا كە ئێستا رووبەروی ناوچەكە بۆتەوە لەوانەش بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەوڵ و پلانی پاشماوەكانی داعش, لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و كێشەی بودجە و مووچەی هەرێم كرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەموو كێشەكان لەڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بكرێن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌میشه‌ وه‌ك یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان دیدی ئێمه‌وابووه تاپه‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزو لایه‌نه‌سیاسه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان پته‌وبه‌هیزبێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد له‌ دۆسته‌كانمان له‌ ئه‌وروپا زیاترده‌بێت. 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی