سابیر ڕه‌شید: زیاتر له‌ 20 كتێبی چاپكراوم هه‌یه‌ و چه‌ند كتێبێكم ئاماده‌یه‌ بۆ چاپ

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 69 جار

به‌رنامه‌ی سیڤی (CV) به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیوی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ هه‌موو رۆژانی شه‌ممه‌ كاتژمیر (2 و 15) خوله‌ك و چوارشه‌مه‌ كاتژمێر ( 11 و 15) خوله‌ك له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ میواندای ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ بوارێك له‌ بواره‌كانی هونه‌ری و سیاسی و ئه‌ده‌بی، له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس نه‌ژاد نه‌جیب ئاماده‌ و پێشكه‌ش ده‌كرێت .
بەرنامەیەكی نوێی سیڤی (CV) ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان بە میوانداری سابیر ڕه‌شید نوسه‌ر پێشكەشكرا، لە بەرنامەكەدا سابیر ڕه‌شید نوسه‌ر تیشیكی خستەسەر بەشێك لە وێستگەكانی ژیانی خۆی و هەروەها باسی كاره‌كانی له‌ بواری نوسین و كتێبه‌ چاپكراوه‌كانی كرد .
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا سابیر ڕه‌شید نوسه‌ر ڕایگه‌یاند : له‌ ساڵی 1956 له‌ شارۆچكه‌ دڵگیره‌كه‌ی شه‌قڵاوا له‌ دایك بووم و، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ شاری هه‌ولێر ته‌واو كردوه‌ و، ساڵی 1981 كۆلێژی یاسا له‌ زانكۆی به‌غدادم ته‌واو كردوه‌ و، ساڵی 2004 وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوم‌.
ئه‌و نوسه‌ره‌ وتیشی، له‌ ساڵی 1974ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامم له‌ نوسن و، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری مه‌م بووم، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ده‌نگاره‌ بووم و، به‌ڕێوبه‌ری نوسنی گۆڤاری هه‌رێم بووم و، به‌ڕێوبه‌ری نوسنی گۆڤاری ئاسۆی فۆلكلۆر بووم و، بۆ ماوه‌ی خولێك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری نوسه‌ری نوێ بووم .
 له‌ به‌شێكیی تری به‌رنامه‌كه‌دا، سابیر ڕه‌شید، سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌ چاپكراوه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، زیاتر له‌ 20 كتێبی چاپكراوم له‌ بواره‌كانی (لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، سیاسی، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، چیرۆك، ڕمان، نۆڤلێد، بابه‌تی ئه‌ده‌بی و یاسایی ..... هتد)، چه‌ندین كتێبی وه‌رگێڕدراوه‌م هه‌یه‌.
له‌  كۆتایی به‌رنامه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ و كاره‌كانی داهاتووی ڕاشیگه‌یاند، چه‌ندین كتێبی ترم ئاماده‌یه‌ بۆ چاپ و، سه‌رقاڵی ئاماده‌ كردنی پڕۆژه‌یه‌كم به‌ ناوی كتێبخانه‌ی چیرۆگی كوردی بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسه‌رانه‌ی كه‌ تا ئێستا به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه‌

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی