ئیبراهیم ره‌سول كۆبانێ: له‌سنوری پارێزگای سلێمانی (11) قوتابخانه‌ تایبه‌تكراوه‌ بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 175 جار

سه‌رۆكی یه‌كیتی مامۆستایانی په‌نابه‌رانی كوردی ڕۆژئاوا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له‌سنوری پارێزگای سلێمانی (11) قوتابخانه‌ تایبه‌تكراوه‌ بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان و  ژماره‌ی خوێندكارانیش زیاتره‌ له‌ (3500 ) خوێندكار و ژماره‌ی مامۆستایانی كوردی ڕۆژئاواش  نزیكه‌ی( 200 ) مامۆستا ده‌بێت.
ئیراهیم ره‌سول كۆبانێ، سه‌رۆكی یه‌كیتی مامۆستایانی په‌نابه‌رانی كوردی ڕۆژئاوا، له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ گفتوگۆدایه‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن كه‌ به‌چی میكانیزمێك پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه ‌كه‌ وابڕیاری به‌شێوه‌ ئه‌لكترۆنی بێت .
وتیشی، له‌سه‌ره‌تادا خویندنی ئێمه‌ بۆ ماوه‌ی دووساڵ به‌ زمانی عه‌ره‌بی بووه‌ به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ خوێندمانكرد به‌ زمانی كوردی .
ئیراهیم ره‌سول كۆبانێ سه‌رۆكی یه‌كیتی مامۆستایانی په‌نابه‌رانی كوردی ڕۆژئاوا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، خوێندنی ئه‌لكترۆنی كه‌ وابڕیاره‌ ئه‌مساڵ جێبه‌جێ بكرێت گرفتێكی زۆر بۆ ئێمه‌ دروست ده‌كات ڕه‌نگه‌ نه‌توانیین وه‌ك پێویست سود له‌و سیستمه‌ وه‌ربگرین.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی