ئاراس جیهانگیر: سەردانەکەی مستەفا کازمی، بووە هۆی لێک نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان هەرێم و عێراق

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 110 جار

لەدوای سەردانەکەی مستەفا کازمی  سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناو لایەنە سیاسیەکانیش ئەو سەردانە بەهەنگاوێکی گرنگ وەسف دەکەن بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداد و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
سەبارەت بەگرنگی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ هەرێمی کوردستان ئاراس جیهانگیر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (ئێوارەباش وڵاتەکەم) لەڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ڕایگەیاند: کۆبونەوەی مستەفا کازمی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم چەندین تەوەری گرنگ باسکراوە، کەدەبێتە لێک نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان هەرێم و عێراق بۆ گەیشتن بەرێککەوتن،
هەر لەدرێژەی گفتوگۆکانیدا لەڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ئاراس جیهانگیر ڕوونیکردەوە: پێویستە بەپێی دەستووری عێراق بتوانین بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق، بۆ ئەوەی هەرێم و عێراقیش بەرژوەندیەکانیان بەدەستبهێنن و بتوانن کۆتای بەکێشەکانی نێوانیان بهێنن.
ئاراس جیهانگیر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکرد: دەبێت هەرێمی کوردستان داکۆکی بکات لەسەر ناوچە جێناکۆکەکان و ماددەی (١٤٠) بۆ ئەوەی مافی دانیشتوانی ئەو ناوچانە پارێزراوبێت و مافەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.
ئاراس جیهانگیر وتیشی: نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەوروپاش لەگەڵ ئەوەدان کە هەرێمی کوردستان و عێراق بگەنە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و پێکەوە کاربکەن بۆ بەرەو پێشچوونی هەرێمی کوردستان و عێراق

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی