ئارێز عه‌بدوڵا: مه‌بەست له‌ هاتنی مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه‌

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 97 جار

له‌ماوه‌ی ڕابردوو قوبادتاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  چه‌ندجارێك سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ئه‌مه‌ش به‌هه‌نگاوێكی گرنگ ناوده‌برێت بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانیانداهه‌یه‌. 
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م ) له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، هاتنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆی و هه‌رێمی كوردستانه‌ و دووه‌میش نیشاندانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عێراق هه‌روه‌ك چۆن پیشتر سه‌ردانی شاره‌كانی تری عێراقی كردووه‌
وتیشی، چوونی مسته‌فاكازمی  بۆ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان   په‌یامێكه‌ كه‌ ئه‌و ده‌روازه‌سنوریانه‌ سه‌ربه‌حكومه‌تی فیدڕاڵین. 
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌داخه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردووشدا هه‌ریه‌ك له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌یاتوانیوه‌ پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوانیان بن،  هه‌رئه‌مه‌شوایكردووه‌ تاوه‌كوئێستا كێشه‌و گرفته‌كانی نێوانیان به‌به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه‌. 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی