جگه‌ر خوێن : له‌ ده‌ستوری پێشووی سوریا هیچ مافێكی گه‌لی كوردی تێدا فه‌راهه‌م نه‌كرابوو

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 79 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی له‌ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌ بریتی بوو له‌ (مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ده‌ستوری نوێی سوریا) به‌ میوانداری حه‌نیف یوسف چاودێری سیاسی، جگه‌ر خوێن ڕۆژنامه‌نوس پێشكه‌ش كرا .
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا، جگه‌ر خوێن ڕۆژنامه‌نوس سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوری نوێی سوریا و، چاره‌سه‌ركردن و مافی كورد له‌ ده‌ستووره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند : ده‌ستووری سوریا زۆر كۆنه‌ هه‌ر چه‌نده‌ پێشتر چه‌ندین جار هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام بۆ یه‌كه‌محا له‌ ساڵی 1963 نوسراوه‌ ودواتر په‌سه‌ند كراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستووره‌ زۆر كۆنمه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی شۆڕشه‌كانی به‌رهاری عه‌ره‌بی و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له‌ سوریا و ئازاد كردنی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ئێستا حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی سوریا به‌ هاوكاری چه‌ند وڵاتێك ده‌یانوێت ده‌ستورێكی نوێ بۆ سوریا بنوسن، پێویسته‌ گه‌لی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان سه‌رجه‌م مافه‌كانی خۆی له‌ده‌ستوره‌ نوێیه‌كه‌دا بچه‌سپێنێت.
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا جگه‌ر خوێن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، ده‌بوو ده‌ستوری سوریا زۆر پێش ئێستا ئاماده‌ بكرایه‌ چونكه‌، وه‌ك وتم ده‌ستوره‌كه‌ كۆن بووه‌و مافی هیچ گه‌لێكی تری تێدا نه‌بووه‌ جگه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، هیچ مافێكی گه‌لی كورد له‌ ده‌ستوره‌كه‌دا بوونی نه‌بوو ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كێشه‌ بوو له‌به‌ر گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستاندا .
به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ كاتژمێر (2) و (15) خوله‌ك هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و، پرسه‌ گه‌رمه‌كانی ڕۆژی رۆژئاوای كوردستان پێشكه‌ش  ده‌كرێت .  

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی