تەلعەت یونس: گرتنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كاره‌ساتی له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ دروست كردوه‌

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 105 جار

دوای ئەوەی توركیاو گروپە چەكدارەكانی سوریا ئاوی خواردنەوەی ناوچەكانی ژێركۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆئاوای كوردستان بڕی،  شۆفێران بە ناچاری لە وێستگەیەكی داگیركراوەوە  بە تانكەر ئاو دەگوێزنەوە بۆ شاری حەسەكە و لە هەفتەی ڕابردووشدا نرخی ئاو لەو شارەی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ دوو هێندە بەرزبۆتەوە.
سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌ لایه‌ن توركیا وهێزه‌كانی نزیك له‌توركیا، تەلعەت یونس هاوسەرۆكی هەرێمی جەزیرە له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند : گرتنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن توركیا و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ توركیا، كاره‌ساتێكی دروست كردوه‌ و به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ بێ ئاوبوون و هه‌ر چه‌نده‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ كراوه‌ به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵته‌ی ئه‌م پرسه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت .
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵوێستی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ڕوسیای و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش، ڕاشیگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌ فه‌ڕمی هه‌ڵوستی نه‌بووه‌ .
تەلعەت یونس هاوسەرۆكی هەرێمی جەزیرە له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد،  چه‌ندین جار واوامان له‌ ئه‌مه‌ریكا و ڕوسیا و چه‌ند وڵاتێكی تری كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌ سه‌ر ده‌وڵته‌ی توركیا كه‌ ئاوی شاری حه‌سه‌كه‌ وناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بكاته‌وه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌ و، ئێمه‌ش له‌ فشاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی