د. ڕزگار قاسم: گرتنه‌وه‌ یان گۆڕینی ڕێڕه‌وی ئاوی له‌ هه‌ر وڵاتێك به‌ پێی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 73 جار

دوای ئەوەی توركیاو گروپە چەكدارەكانی سوریا ئاوی خواردنەوەی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆئاوای كوردستان بڕی،  شۆفێران بە ناچاری لە وێستگەیەكی داگیركراوەوە  بە تانكەر ئاو دەگوێزنەوە بۆ شاری حەسەكە و لە هەفتەی ڕابردووشدا نرخی ئاو لەو شارەی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ دوو هێندە بەرزبۆتەوە.
له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان دكتۆر ڕزگار قاسم سەرۆكی تەڤگەری نۆژای كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ڕۆژئاواوه‌ كوردستان و گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌ لایه‌ن توركیا و هێزه‌كانی نزیك له‌توركیا، ڕایگه‌یاند : گرتنه‌وه‌ یان گۆڕینی ڕێڕه‌وی ئاوی له‌ هه‌ر وڵاتێك به‌ پێی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ و نابێت هیچ وڵاتاێك ڕێگه‌ی ئاوی بگۆڕێت یان ببێته ‌هۆی وشكردنی ڕووباره‌كان، ده‌بێت به‌ گوێره‌ی پێویست ئاوی ڕێگه‌ به‌ چوونی ئاو بدات بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت‌، ئه‌و وڵاته‌ ده‌توانێت به‌ پێی یاسا سكاڵا تۆمار بكات و مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بهێنت، به‌ڵام گرتنه‌وه‌ی ئاوی شاری حه‌سه‌كه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ لایه‌ن توركیا و هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌،ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌. 
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا سەرۆكی تەڤگەری نۆژای كوردستان وتیشی، به‌ڵام به‌هۆی بوونی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ سوریا هه‌یه ناتوانرێت، سكاڵا تۆمار بكرێت،یان فشار له‌ توركیا بكرێت .
دكتۆر ڕزگار قاسم له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنی یان ڕێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی له‌ نێوان ئیداره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و توركیادا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، ده‌بێت فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ توركیا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی پێویست بۆ شاری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان بكاته‌وه‌  . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی