عەلادین كالو : پێویسته‌ وڵاته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ سه‌ر چاره‌نوسی عه‌فرین بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 82 جار

حزب و لایه‌نیه‌ سیاسییه‌ كوردیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان دوای ڕێكه‌وتنێكی ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی عه‌فرین .
له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان عەلادین كالو پارێزەر له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتنی توركیا وسوریا و ڕوسیا بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی عه‌فرین و ده‌وره‌به‌ری، كێشه‌ی په‌ناربه‌رانی عه‌رفین ڕایگه‌یاند : به‌هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی عه‌فرین وناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ی شاره‌كانی تری ڕۆژئاوای كوردستان بوون و، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ توركیا به‌شێكی زۆری خانوو ماڵی هاوڵاتیانی عه‌فرینیان ته‌قانده‌وه‌ یان تاڵانیان كرد.
وتیشی پێویسته‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وانه‌ بده‌ن، چونكه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌ ئاواره‌ی و ده‌ر به‌ده‌ریدا ژیان به‌ ڕێ ده‌كه‌ن .
ڕۆژی 19ی كانوونی دوه‌می ساڵی 2018 سوپاری توركیا ده‌ستی به‌ هێرش كردن كرد بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و، دوای چه‌ند ڕۆژ به‌گری له‌ لایه‌ن شه‌رڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، سوپای توركیا به‌ هاوكاری چه‌كداره‌ ئۆپۆزسینه‌كان ئه‌و شاره‌یان داگركرد . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی