د. ئیحسان عه‌فرینی: دۆخی هیچ وڵاتێك هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌كردنی دۆخی سوریا پێ نیه‌

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 134 جار

ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری كۆنگره‌ی نیشتمانی كورد ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌كردنی دۆخی سوریا نیه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی سوریا به‌گشتی و ڕۆژئاوای كوردستان به‌ تایبه‌تی  دكتۆر ئیحسان عه‌فرینی ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆنگره‌ی نیشتمانی كورد له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند : دۆخی سوریا ساڵ به‌ساڵ ئاڵۆز تر ده‌بێت و هیچ لایه‌ن و وڵات و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كانیش هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌كردنی دۆخی سوریا پێ نیه‌، چونكه‌ له‌ سوریا ده‌یان گروپی چه‌كداری و چه‌ندین وڵات ده‌ستتێوه‌درانی سه‌ربازیان كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دروست كردوه‌ . 
له‌ به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا دكتۆر ئیحسان عه‌فرینی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ناكرێت تا ماوه‌یه‌كی زۆر دۆخی ڕۆژاوای كوردستان به‌گشتی و شاری عه‌فرین به‌ تایبه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ژیانی ئاسایی تێدا وستاوه‌ و هاوڵاتیان و خه‌ڵكی عه‌فرین ئاوار بوون .
ڕۆژی 19ی كانوونی دوه‌می ساڵی 2018 سوپاری توركیا ده‌ستی به‌ هێرش كردن كرد بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و، دوای چه‌ند ڕۆژ به‌گری له‌ لایه‌ن شه‌رڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، سوپای توركیا به‌ هاوكاری چه‌كداره‌ ئۆپۆزسینه‌كان ئه‌و شاره‌یان داگركرد . 


نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی