هێڤین حسێن: چارەسەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆپاراستنی هاوڵاتیانە

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 107 جار

لەڕۆژئاوای كوردستان ڤایرۆسی كۆرۆنا تەشەنەی سەندووەو ڕۆژانە هاوڵاتیەكی زۆر تووشی ڤایرۆسەكە دەبن.
هێڤین حسێن، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی هەرێمی عەفرین – شەعبان، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی لەڕۆژئاواوە بەڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنورەكەمان، لەئێستادا ڕۆژانە هاوڵاتیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، لەگەڵ ئەوەش ژمارەیەكی دیكەیان گیان لەدەست دەدەن، ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە نەخۆی دیكەیان هەبووە .
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەوشی تەندروستی لەئاستێكی باشدا نیە، بەڵكو تەنیا چارەسەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆپاراستنی هاوڵاتیانە هەروەها بەكارهێنانی دەستكێش و دەمامەكە .
وتیشی: ئێمە وەكو بەڕێوەبەری خۆسەر ئەوەی توانیومانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامانداوە و داواكاریشین هاوڵاتیان پابەندی خۆپارێزیبن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی