نورشەن حسێن : سه‌ره‌ڕای ڕێگریه‌كانی چه‌ند وڵاتێك به‌ڵام ڕێكه‌وتی نه‌وتی، ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێكرا

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 97 جار

ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا, لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، رەزامەندی پیشاندا لەسەر یەكەم گرێبەستی نێوان ئیدارەی خۆسەر لەرۆژئاوای كوردستان و كۆمپانیایەكی نەوتی ئەمەریكی، بەپێی ئەوە كەرتی نەوتی ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتە نۆژەن دەكرێتەوە و ژێرخانی ئابووری ناوچەكەش دەبوژێنرێتەوە.
له‌ میانه‌ی به‌شدایكردنی له‌ به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ند له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان نورشەن حسێن هاوسه‌رۆكی نوێنەرایەتی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتنه‌ نه‌ونیه‌كه‌، ڕایگه‌یاند : ڕێكه‌وتنی نه‌وتی له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوای كوردستان ڕێكه‌وتنێكی باشه‌ و، هه‌وڵدانێكی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه‌ توشی كێشه‌ی بوون به‌ تایبه‌تی ناوچه‌كانی نزیك بیره‌ نه‌وته‌كان . 
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی نوێنەرایەتی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ر چه‌ند به‌شێكی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دژی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت .
دوای ڕێكه‌وتنی هه‌ر یه‌كه‌ له‌وڵاتانی سوریا و توركیا و ئێران و ڕوسیا دژایه‌تی خۆیان بۆ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌ربڕی و له‌ سێ به‌یاننامه‌ی جیادا، سوریا و ئێران و ڕوسیا ڕایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دزینی نه‌وتی سوریا ده‌دات . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی