ئیبراهیم بركات: له‌ماوه‌ی ڕابردوو لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌وڵی یه‌كڕیزیان داوه‌ به‌ڵام به‌كرداری جێبه‌جێ نه‌كراوه‌

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 139 جار

دوا له‌ حزبه‌كانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریا ئه‌نه‌كه‌سه‌ و ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكرات ته‌ڤده‌م بۆ باشتكردنی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر ئه‌نجامبده‌ن .
له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان, ئیبراهیم بركات رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی ڕایگه‌یاند : له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌وڵی یه‌كڕیزیان داوه‌ به‌ڵام به‌كرداری جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دروست كردوه‌ و ناكرێت حزبه‌كانی ناو هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریا ئه‌نه‌كه‌سه‌ و ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكرات ته‌ڤده‌م به‌م شێوه‌یه‌ په‌رته‌وازه‌ ببن چونكه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر داهاتوو ڕۆژئاوا دروست ده‌كات .
له‌ به‌شێكی تری چاو پێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئیبراهیم بركات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد و ده‌ڵێت، پێویسته‌ له‌م قۆناغه‌دا ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ڕێكبكه‌ون .
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژی 28-7-2020 هێزەکانی ناو ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد له‌ سوریا ئەنەكەسە و ژمارەیەک پارتی عەرەبی، کوردی و ئاشوری لە پارێزگای قامشلۆی رۆژئاڤای کوردستان کۆبونەوە و بەرەیەکی نوێی سیاسییان بەناوی "بەرەی ئازادی و ئاشتی" راگەیاند کە چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بن بەرامبەر  بەرەی "یەکێتی پارتەکانی نیشتیمانی کورد" کە لەئیستادا لە رۆژئاڤا حکومڕانی سەرەکین.
دروستبونی یەکەمین بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لە رۆژئاڤای کوردستان لەکاتێکدایە گفتوگۆکانی نێوان "یەکێتی پارتەکانی نیشتیمانی کورد" کە پەیەدە رابەرایەتی دەکات لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد له‌ سوریا ئەنەكەسە بەچاودێری واشنتن بەردەوامن.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی