نواف رەشید: ئێمە لەقۆناغێكی سەخت و دژوارداین بۆیە یەكڕیزی و تەبای نێوماڵی كورد زۆر گرنگە

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 94 جار

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریا ئه‌نه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەچوارچێوەی دانوستانەكانی نێوان لایەنە كوردییەكانی سوریا، هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك دروست دەكرێت، كە پارت و لایەن و كەسایەتییە كوردییەكانی سوریای تێدا دەبێت و تەنیا لەسەر هەردوو لایەنی ناكۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا و پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كورد له‌ سوریا ئەنەكەسە كورت نابێتەوە.
نواف رەشید ئەندامی نوێنەرایەتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سوریا ئەنەكەسە لەهەرێمی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند : هه‌ر چه‌نده‌ ڕێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان دره‌نگ كه‌وت به‌ڵام هه‌ر كاتێك ڕێكه‌وتن بۆ یه‌كڕیزی ڕۆژئاوای كوردستان بكرێت شتێكی زۆر باشه‌       
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سوریا ئەنەكەسە لەهەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد, ئێمە لەقۆناغێكی سەخت و دژوارداین بۆیە یەكڕیزی و تەبای نێوماڵی كورد زۆر گرنگە .
له‌ كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا وتیشی،قۆناغی دوەمی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) لە داهاتویەکی نزیکدا دەستپێدەکات و لەم قۆناغەدا لەبارەی رۆڵی هەردو ئەنجومەن لە  دۆسیەی سیاسی، سەربازی، کارگێڕی و ئابوری گفتوگۆ دەکەن.
28ی تەمموزیش هێزەکانی ناو ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد له‌ سوریا ئەنەكەسە و ژمارەیەک پارتی عەرەبی، کوردی و ئاشوری لە پارێزگای قامشلۆی رۆژئاڤای کوردستان کۆبونەوە و بەرەیەکی نوێی سیاسییان بەناوی "بەرەی ئازادی و ئاشتی" راگەیاند کە چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بن بەرامبەر  بەرەی "یەکێتی پارتەکانی نیشتیمانی کورد" کە لەئیستادا لە رۆژئاڤا حکومڕانی سەرەکین.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی