جه‌مال حه‌وێز : پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق كێشه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

1 مانگ پێش ئێستا

ماددەی 140ی دەستوور نەخشە رێی بۆ تێپەڕاندنی كێشەكانی كەركووك داناوە، بە میكانیزمێك كە سێ‌ قۆناغ لەخۆدەگرێت: ئاسایكردنەوە، سەرژمێری دانیشتوان، ئەنجامدانی راپرسی، كێشەی زەوی و زار و گرێبەستە كشتوكاڵییەكان هەڕەشە لە ئاشتی لە كەركوك و سەرجەم ناوچە جێناكۆكەكان دەكات، ئەوەش بۆمبێكی تەوقیتكراوە و هەركاتێك بێت دەتەقێتەوە.
جه‌مال حه‌وێز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فڕاكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی كوردستان له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند : وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌مان كردوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌و ڕووداوانه‌ كردوه‌ به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی عێڕاق ئه‌و كێشانه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراون و به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌ .
وتیشی، پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ئه‌و  ناوچانه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق یه‌كلای بكاته‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر به‌ ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر بێت یان به‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور .
له‌ كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا جه‌مال حه‌وێز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ناكرێت هاوڵاتیان وجوزتیارنی ئه‌و ناوچانه‌ ببنه‌ قوربانی ته‌عریبێكی تر چونكه‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا قوربانی زۆریان داوه‌ و دواتر له‌ گه‌ڵ هاتی داعش دووباره‌ ئه‌وان بوونه‌وه‌ قوربانی و، ئێستاش دووباره‌ ده‌بنه‌قوربانی ته‌عریبێكی تر .
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ و هەر دوای رووداوەكە فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هۆشیاری دەدا لەبارەی ئەو هەوڵە شۆڤێنییانەی كە دەیانەوێت ئاژاوە و دووبەرەكی لەنێوان پێكهاتەكاندا دروستبكات

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی