مەلا كەریم شوكر: تەعریب لە كەركوك و ناوچە ناكۆكەكان به ‌هه‌وڵی یه‌كێتی رەتكراوەیە

1 مانگ پێش ئێستا

هەوڵی  دەستەبەسەرداگرتنی  زەویوزاری دانیشتوانی كورد لە داقوق و خورماتوو لەلایەن ژمارەیەك عەرەبی هاوردە، دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی ماددەی 140ی ئاڵۆزتر كرد، بۆیە بەردەوام هۆشداری لە  ئاڵۆزتربوونی كێشەكان دەدرێت، بەجۆرێك لە كۆنترۆڵ دەربچێت.
مەلا كەریم  شوكر، ئەندامی سەركردایەتی و، بەرپرسی مەڵبەندی رێكخستنی حەمرین  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی كوردستان له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند : یه‌كێتی هه‌میشه‌ له‌ پیشتوانی هاوڵاتیان و جوتیارنی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بووه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و ڕووداوه‌شدا هه‌م فڕاكسیۆنی یه‌كێتی و مه‌هیش ئێمه‌ وه‌كو مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك له‌سه‌ر هێڵ بووین بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌وكێشه‌ و، یەكێتیی پشتیوانی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك لە عەرەب و توركمانە رەسەنەكان، بۆ بەرگرتن لەو مەترسییانەی كە ناوچەكە دەگرێتەوە.
وتیشی، ناوچەكان لەخانەقینەوە تا دەگاتە كەركوك و شەنگال، بەهۆی دۆخی ئێستاوە پێویستە هەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆئەوەی كێشەكان ئاڵۆزتر نەبن و  لەڕێگەی كەناڵە سیاسییەكانەوە لەبەغدا كێشەكان چارەسەر بكرێن و تەعریب لە كەركوك و ناوچە ناكۆكەكان به ‌هه‌وڵی یه‌كێتی رەتكراوەیە
رۆژی 2ی ئابی 2020، دەیان عەرەبی هاوردە، بەپاڵپشتی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق، هەوڵیاندا دەستبگرن بەسەر  موڵك و زەوی هاووڵاتیانی كورد لەناوچەكانی سەر بەقەزای داقوق (باشووری كەركوك)، بەڵام لەلایەن هاووڵاتیانی رەسەنی كوردی ناوچەكەوە بەرەو روویان وەستانەوە و پاشەكشێیان پێكرا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی