سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د : ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو ڕوداوه‌كان له‌ سلێمانی كه‌می كردوه‌

1 مانگ پێش ئێستا

به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و، به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو ڕوداوه‌كان له‌ شاری سلێمانی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردوه‌ و به‌رپرسێكی پۆیسی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌كردنی هاوڵاتیان ڕێژه‌ی تاوانه‌كانی له‌ شاری سلێمانی كه‌می كردووه‌ .
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ میانه‌ی به‌شدایكردنی له‌ به‌رنامه‌ی به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند : به‌هۆی بڵاوو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانی حكومه‌ت و خۆ كه‌رنتینه‌كردنی هاوڵاتیان ڕووداوه‌كانی دزیی كردن و كوشتن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردوه‌
به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی پۆلیسی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی یەکێک لەو کەسانەی سوکایەتی بە مێردمنداڵەکەی بەغدا کردبوو لە سلێمانی دەستگیرکرا وتیشی، هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان شاره‌كاندا هه‌یه‌ چ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چ شاره‌كانی تری عێڕاق و چه‌ندین جار ئێمه ‌تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیركردوه‌ و ڕاده‌ستی ئه‌وانمان كردوه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وانیش چه‌ندین جار شاره‌كانی عێراق هاوكاتری پۆلیسی سلێمانیان كردوه‌ و تاوانباریان ده‌ستگیركردوه‌ و ڕاده‌ستی ئێمه‌یان كردوه‌ته‌وه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ دۆخی شاری سلێمانی سه‌كه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا دۆخی شاری سلیمانی زۆر باشه‌ و هه‌میشه‌ش هێزه‌كانی پۆلس و ئاسایش و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تر هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ و چاوكراوه‌ن بۆ پێشگرتن له‌ هه‌ر ڕووداو و حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی