یاداشت ساڵح: لە%80ی ئەوکەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان نییە

1 مانگ پێش ئێستا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆماركردنی 413 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە 24 سەعاتدا راگەیاند و بەجۆرێك 259 حاڵەتی نوێ لە هەولێر ، 65 سلێمانی ،22 گەرمیان، 50 دهۆك ، 11 هەڵەبجە و 6 حاڵەتیش لە ئیدارەی راپەڕین تۆماركراون، هەر لەو 24 سەعاتەدا 12 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە 8 تووشبوو لە هەولێر بوون و 4 تووشبووەكەی تریش لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە ، لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بەوەكراوە كە لەو 24 سەعاتەدا 159 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تائێستا 16 هەزار و 497 تووشبوو لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون و 10 هەزار و دوو تووشبوویان ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە و 5 و هەزار و 872  تووشبووش تائێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە , 623 تووشبووی كۆرۆناش تائێستا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.
دکتۆر یاداشت ساڵەح پسپۆڕی گشتی لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی (ئێوارەباش وڵاتەکەم) لەڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ڕایگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی تازە نییە، بەڵکو لەکۆنەوە ئەو ڤایرۆسە هەیە بەڵام ئەمجارە شێوەو جینایەتی خۆی گۆڕییوە، وەهەروەها لەسەرەتادا لە ئاژەڵدا دروست بووە و دواتر گواسترەوە بۆ مرۆڤ و دواتریش بۆ مرۆڤەکانی تر گواتراوەتەوە.
هەرلەدرێژەی گفتوگۆکانیدا دکتۆر یاداشت ساڵەح ئەوەی خستەڕوو: نیشانە سەرەکییەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریتییەلە کۆکەی وشک لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و وەهەروەها هەناسەتوندییەکی زۆر، کەئەمانە یەکێکن لەسەرەکیترین نیشانەکانی نەخۆشیەکە.
دکتۆر یاداشت ساڵەح پسپۆڕی گشتی ئەوەشی ئاشکراکرد: لەسەدا هەشتای ئەوکەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن نیشانەیان نییە، ئەمەش وادەکات ڤایرۆسەکە بەئاسانی لەکەسێکە بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە.
دکتۆر یاداشت ساڵەح ڕاشیگەیاند: پێویستە لەسەر هاوڵاتیان پاپەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان ببن و خۆیان بپارێزن، وەهەروەها ماسک بەکاربهێنن و دووربکەونەوە لەشوێنە قەرەباڵغەکان.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی