شیروان میرزا: یەكێك لە خاڵەكانی كارنامەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی بریتیە لە ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەخت

1 مانگ پێش ئێستا

سەرەڕای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوەڕاستی ساڵی داھاتووی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکردووه‌، به‌ڵام گومانێکی زۆر ھەیە و بە دوور دەزانرێت، ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجامبدرێت، چونکە لایەنە سیاسیەکان و سێ سەرۆکایەتیەکە بەسەر جەمسەری جیاوازدا دابەش بوونە، جگە لەوەش ھیچ جۆرە زەمینە سازیەك بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق نەکراوە.
لای خۆیشیەوە، شیروان میرزا ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی سەوز، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئێوارە باش وڵاتەكەمی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێك لە خاڵەكانی كارنامەی حكومەتەكی مستەفا كازمی بریتی بوو لە هەڵبژاردنی پێشوەخت، ئەمەیش لە كاتێكدایە لە (6-6) ی ئەمساڵدا لە كابینەكەی دەستبەكابوو، هاوكات هەر لە ڕۆژی دەستبەكاربوونیەوە  وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختی دەستنیشانكرد كە  (6-6) ساڵی 2021.
سەبارەت بە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، شیروان میرزا ئاشكرایكرد، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق داوای لە مستەفا كازمی كردووە كە سەرجەم ئامادەكاریەكان جێبەجێ بكات لە رووی یاسای هەلبژاردن و یاسای مەحكەمەی ئیتیعادی و دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردنەكە و باشتركردنی بارودۆخی سیاسی عێراق، ئەوا لەو حاڵەتەدا ئەوان وەكو پەرلەمان ئامادەن پێش وادەی خۆی هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی